بۆ ساڵی 2024-2025

خوێندنی باڵا دەرفەتی خوێندن بۆ ئەو وەرگیراوانە دەڕەخسێنێت کە دواخستنیان بۆ کراوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ ئەو وەرگیراوانەی خوێندنی باڵا و ماستەر و دکتۆرا کە لە ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 دواخستنیان بۆ کرابوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024، لە گشتاندنێکدا بۆ سەرۆکایەتی گشتی زانکۆ حکومییەکان، وەزیری خوێندی باڵا دەڵێت، وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و دیبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی پیشەیی و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 کە بە فەرمانی زانکۆیی دواخستنی خوێندنیان بۆ کراوە، دەتوانن لە ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 دەست بە خوێندنی ئەکادیمی بکەن.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە زانکۆکان دەکات دوو خاڵ جێبەجێبکەن:

1 – دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان بە مەبەستی دەستکردن بە خوێندنی ئاکادیمی ناوبراوان لە سەرەتای ساڵی 20024-2025 بەپێی توانای کۆلێژ یان بەشەکان بە مەرجی پەیڕەوکردنی رێنمایی سەپەرشتیکردن و ستافی وانەوتنەوە و سەرپەرشتیکردن لە زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هاوبەشی زانستی نێوان زانککۆکان، یاخود سودوەرگرتن لە سیتەمی میوانداری بۆ هەمان بەشی هاوشێوە لە زانکۆیەکی حکومی دیکەی کوردستان بەپێی رێنماییەکان.

2 – لە حاڵەتێکدا ئەگەر کۆلێژ یان بەشەکە نەیتوانی پرۆسەی دەستپێکردن بە خوێندن بۆ ناوبراوان لە ساڵی 2024-2025 ئەنجامبدات، ئەوا خوێندنی ناوبراوان بۆ ساڵی دواتر دوادەخرێت.

خوێندنی باڵای عێراق بە مەرج دان بە زانکۆی چەرمۆدا دەنێ...

خوێندنی باڵای عێراق بە مەرج دان بە زانکۆی چەرمۆدا دەنێت