چارەسەرتان دەکەن

بۆ گوند و گەشتیاران؛ هەڵەبجە ئیتر کلینکی گەڕۆکی هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

رێکخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق UNFPA، سێ کلینکی گەڕۆکی بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین کرد و ئەویش ئاڕاستەی زاخۆ، پیرمام و هەڵەبجەی کرد.

تەندروستی گشتی هەڵەبجە سەرەرای ئاشکراکردنی پێدانی کلینکە گەڕۆکەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “کلینکە گەڕۆگەکە، لە ناوچە گەشتیارییەکان لە رۆژانی پشوو کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دێنە سنورەکەمان جێگیر دەکرێت و دەشچینە گوندەکان”.

ئامانجەکە ئەوەیە، “بەدەم ئەو گەشتیارانەوەبێت کە روو لە ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن، هەروەها ئەوانەی لە سەنتەری نەخۆشخانەکانەوە دوورن”.

تەندروستی هەڵەبجە باس لەوەدەکات، “کلینیکەکە هەفتانە بە تیمێکی پزیشکیەوە سەردانی گوندەکان دەکات بۆ بینینی ئەو دایک و باوکانەی کە پیربوون و توانای هاتنیان نەماوە بۆ نەخۆشخانەکان، لەو رێگەیەوە دەستنیشانی نەخۆشییە درێژخایەنە نەگوازراوەکان دەکرێت و خزمەت دەکرێن”.

تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەندراوەکەدا سوپاسگوزاری وەزیر و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانییە، ئەوەش دەڵێت، “ئێمەش لەخزمەت گەشتیاران و هاوڵاتیانی خۆمان دەیخەینە گەڕو خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی پێ پێشکەش دەکەین”.

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیار...

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیاری پزیشکی راگەیاند