کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ئەستەمە

دوو رۆژە ئاگر بەرۆکی چیای شەنگال بەرنادات

+964

دلوڤان زێباری – دهوک

ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە چیای شەنگال کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

نایف شەمۆ خودێدا هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بە 964ـی وت، “دوو رۆژە چیای شەنگال ئاگری گرتووە و تا ئێستا بە دەیان دۆنم زەوی سووتاوە و خەڵکی ناوچەکەش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن”.

“ناوچەکە شاخاوییە و هیچ ئامێریکی ئاگرکوژێنەوە ناگاتە سەر چیاکە، بۆیە کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئەستەمە”، نایف شەمۆ وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە و پێشبینی دەکەن تا بەیانی رۆژی چوارشەممە 21.8.2024 ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

چیای شەنگال بە بەرزیی هەزار و 463 مەتر لە باکووری قەزای شەنگال هەڵکەوتووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئاگرەکەی ماوەت تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە

ئاگرەکەی ماوەت تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە