سەرپێچیان کردووە

چەند شوێنێکی تەندروستی لە خەلیفان داخران

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای خەلیفانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، سێ شوێنی پزیشکی داخران.

شوێنەکان پێکهاتوون لە نۆرینگەیەکی پزیشکی ددان، کۆمەڵگایەکی پزیشکی و تاقیگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی.

ئەسعەد ئەحمەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی بەدواداچوونی تەندروستی سۆران بە 964ـی راگەیاند، تەنیا پاکەتێک دەرمان دەستیبەسەردا گیراوە و هۆکاری داخستنی ئەو سێ شوێنە نەبوونی مۆڵەتە.

هەر ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگری بەقاچاخ بردنی دەرمانی پزیشکیدا گرتووە کە بەنیازبوون دەرمانەکان ببەنە دەرەوەی هەرێم.

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر دوو بارهەڵگر دەرمانی پزیشک...

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر دوو بارهەڵگر دەرمانی پزیشکیدا گرت