لە پارێزگای دهۆک

لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرهەمهێنانی پەتاتە هەزار بەرامبەر زیادی کردووە

+964

ژێوار خدر

بەرهەمهێنانی پەتاتە لەماوەی پێنج ساڵدا، لە پاریزگای دهۆک بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2019دا بڕی 84 هەزار و 321 تۆن بووە، ئەمساڵ رێژەکە بۆ هەزار هێندە زیادی کردووە و بووە بە 845 هەزار و 40 تۆن.

ئەم داتایانە ئەمڕۆ لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراونەتەوە و بەم شێوەیەیە:

ساڵی 2019 رێژەی بەرهەم هێنان 84 هەزار و 321 تۆن

ساڵی 2020 124 هەزار و 783 تۆن

ساڵی 2021 137 هەزار و 156 تۆن

ساڵی 2022 261 هەزار و 261 تۆن

ساڵی 2023 583 هەزار و 317 تۆن

ساڵی 2024 845 هەزار و 040 تۆن

موسلیح حەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، زیاد بوونی بەرهەمی پەتاتە چەند هۆکارێکی هەیە، کە ئەوانیش دابین کردنی کۆگای ساردکردنەوەی پەتاتە، چاندنی بەرهەمەکە لە دوو وەرزدا، هەرزانی نرخەکەی و لەباری کەشوهەوا.

وتیشی، ئێستا جگە لەوەی بەرهەمی پەتاتە، پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە، بۆ بەرهەمهێنانی چپس و فینگەریش سودی لێ وەردەگیرێت، بەرهەمی پەتاتەی دهۆک دەنێردرێتە دەرەوەی وڵاتیش و هەریەک لە وڵاتەکانی سعودیە، ئیمارات و قەتەر بەشێکن لەو وڵاتانەی بەرهەمەکەیان پێگەیشتووە.

بەرهەمی پەتاتەی کوردستان 600 هەزار تۆنە

بەرهەمی پەتاتەی کوردستان 600 هەزار تۆنە