وێنە-پۆلیسی کەرکوک
بە “درۆن” ئەمنییەتی کەرکوک کۆنتڕۆڵ دەکرێت
964+
کاروان ساڵح – کەرکوک
وەزارەتی ناوخۆی عێراق حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبەخشێت بە پۆلیسی کەرکوک کە توانایاکی باشیان هەیە و بە قسەی پۆلیس دەتوانن ئەمنییەتی پارێزگاکە کۆنتڕۆڵ بکات.
چەند درۆنێكی چاودێریكردن گەیشتە دەستی پۆلیسی كەركوك كە هەڵگری كامێرای فول كوالیتی و حەراری هەستیارن و لە توانایاندا هەیە بۆمب هەڵبگرێت و ئەو شوێنەی مەبەستە بیكات بە ئامانج بە بێ هیچ زیانێك بۆ خۆی و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا كاری پێبكرێت.
عامر نوری، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی964ـی راگەیاند: حەوت فرۆكەی بێ فرۆكەوان (درۆن) گەیشتە دەست بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك.
وتیشی “درۆنەکان لە وڵاتی توركیاوە هێنراوە، لە توانایدا هەیە هەشت كاتژمێر بفرێت، دواتر بگەرێتەوە شوێنی خۆی پاتری بگۆردرێت و جارێكی دیكە بفرێت، هەروەها لە توانای دا هەیە پێنج کیۆمەتر بەرزبێتەوە و 17 کیلۆمەتر دوور بكەوێـتەوە”.
تۆڕی964 دەزانێت، درۆنەکە لە توانایدا هەیە مووشەك هەڵبگرێت، ئەو شوێنەی مەبەستی بێت بیكاتە ئامانج، بەبێ ئەوەی زیان بە پارچەكانی درۆنەكە بەکوێت.
“درۆنەكان هەڵگری كامێرای فول كوالیتی حەراری هەستیارن، دەتوانن چاودێری ئۆتۆمبێلی گومانلێكراو و کەسانی هەڵهاتوو و هەروەها جموجوڵەكانی تیرۆریستانی داعش و چاودێری كردنی سەنگەرەكان و دەزگا ئەمنییەکان بکەن، عامر نوری وادەڵێت.
درۆنەکان كەسانی شارەزا بەكاری دەهێنن و راهێنانیان لە سەری كردووە، بەم نزیكانە كاری پێ دەكرێت و سوودیان لێدەبینرێت.