زیاتر لە 200 ملیۆن دیناری تێچووە

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

لەسەر بودجەی (8٪)ی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار، بەشی سێیەمی شەقامی پڕۆژەی رووناکردنەوەی شەقامی شاری جوان-مەلیک مەحمود جێبەجی دەکرێت و شەقامەکە رووناک کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە زاری ئەندازیار بەرزان ئەقدەر سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە،  بڵاویکردەوە، ” پڕۆژەکە بڕگەیەکە لە بەشی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی رووناکی شەقامی سالم کە بریتییە لە دانانی 58 ستوونی رووناکی، کە دوو بڕگەی تۆڕی رووناکی سەر هەردوو پردی خەسرەوخاڵ و چوارڕێیانی سەرچنار لەخۆدەگرێت”.

دەشڵێت، ” بڕگەی سێیەم بریتییە لە دانانی تۆڕی رووناکییە بۆ شەقامی شاری جوان کە لە شاری جوانەوە دەستپێدەکات تا شەقامی مەلیک مەحمود (شەست مەتری ) “.

“گڵۆپەکانی لیدی (150) واتی لەگەڵ نۆ گڵۆپی لیدی (250 ) واتیش بۆ ژێر پردی خەسرەو خاڵە و پڕۆژەکەش بە سەرپەرشتی بەشی رووناکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا جێبەجێ کراوە”، بەرزان ئەقدەر وای وت.

هاوکات ئەندازیار ڤان عومەر رایگەیاندووە،” بەبڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دینار کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی رووناکییەکە دابین کراوە بۆ ئەوەی لە شەودا هەمیشە رووناک بێت، واتە کۆی پڕۆژەکە 211 ملیۆن دیناری تێچووە”.

بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دین...

بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دیناری دەستکەوتووە

کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێ...

کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێمانی گواستەوە