لە چلەی ئیمام حوسێندا

لە خانەقین دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا دابەش دەکرێت

+964
راژان باجەڵان – خانەقین

ماوەی نزیکی دە رۆژ دەبێت زیارەتکارانی ئێرانی روویان لە عێراق کردووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زیارەتی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، شاری خانەقینیش یەکێکە لەو شارانەی کە مەرزی سنوردارە لەگەڵ وڵاتی ئێران و تا ئەمڕۆ نزیکی 500هەزار زیارەتکار هاتوونەتە شارەکە.

خاوەن کەژاوەکانی خانەقینیش دەڵێن، ئامادەکاری تەواومان کردووە و رۆژانە دەیان هەزار ژەمی خۆراک لەلای هەر کەژاوەیەک دابەش دەکرێت بەسەر زیارەتکاراندا.

حەیدەر ئەبوزەهرا بەرپرسی کەژاوەکانی خانەقینە و بە 964ـی وت، زیاد لە 30 کەژاوە لە ناوەوەی مونزریە هەیە، ژمارەیەکیش لە دەرەوە هەن، کە رۆژانە دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاران دابەشدەکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

100 هەزار کارمەندى تەندروستى بۆ یادى چلەى ئیمام حوسێن ئا...

100 هەزار کارمەندى تەندروستى بۆ یادى چلەى ئیمام حوسێن ئامادەن