یەکەمجارە نەشتەرگەرییەکە لە سنە دەکرێت

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بۆ گەنجێک کرا و لە ئیفلیجبوون رزگار کرا

964+

شۆڕش قادری

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی قورسی بڕبڕەی پشت بۆ گەنجێک کرا و لە ئیفلیجبوون رزگار کرا.

د. شوکروڵا زەندی پزیشکی مێشک و دەمار بە ئاژانسی هەواڵی مێهری راگەیاندووە، “نەشتەرگەرییەکی قورس و ئاڵۆزمان بۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کرد کە لە رووداوێکی هاتوچۆدا بڕبڕەکانی پشت و ملی شکابوو و خەریک بوو ئیفلیج دەبوو، بەڵام ئێستا تەندروستی باشە و بەرەو باشبوون دەڕوات”.

“بۆ یەکەمجارە ئەو نەشتەرگەرییە، بە بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتوو و ئامێری نوێ لە پارێزگای سنە ئەنجام دەدرێت و توانیمان ئەو بڕبڕانەی زیانیان بەرکەوتبوو، بخەینەوە شوێنی خۆیان و گەنجەکە لە ئیفلیج بوون رزگار بکەین”، د. شوکروڵا زەندی وای وت.

ئاشکراشی کرد، نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی (کەوسەر)ی سنە ئەنجام دراوە و ئەوەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە.

د. شوکروڵا زەندی دەشڵێت، “ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە پیشانی دا پزیشکانی ئێرانی دەتوانن نەشتەرگەری ئاڵۆز و قورس ئەنجام بدەن و چیدی پێویست ناکات نەخۆش رەوانەی دەرەوە بکەین”.

لە سنە ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

لە سنە ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ئەم هاوینە هەزار و 637 هێکتار زەوی لە سنە سووتاوە

ئەم هاوینە هەزار و 637 هێکتار زەوی لە سنە سووتاوە