حەج و عومرەى کوردستان:

“لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە نەبێت گەشتى عومرە مەکەن”

964+

وریا فەتاح

ناوى ئەو کۆمپانیایانە بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتیان و بۆ عومرە دەبەن بۆ سعودیە و ژمارەیان 97 کۆمپانیایە، بەڕێوبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت،” لەگەڵ ئەوان نەبێت مەچن”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وەکخۆى دەڵێت،”لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و عومره‌كاران”، ناوى ئەو 97 کۆمپانیایەى بڵاوکردەوە کە ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەدا کردووە و هیچ کێشەیەکیان نییە.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاته‌وه‌ هەر کۆمپانیایەک ناوی لەو لیستەدا نەبێت بە هیچ شێوەیەک گەشتی عومرە لەگەڵیان ئەنجام نەدەن .

ناوى کۆمپانیاکان ئەمانەن:

رۆژى یەکشەممە 11.8.2024، دواى راگرتنى کارى 90 کۆمپانیا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان” به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌.

حەج و عومرەی کوردستان کاری زیاتر لە 90 کۆمپانیای گەشتیا...

حەج و عومرەی کوردستان کاری زیاتر لە 90 کۆمپانیای گەشتیاری راگرت