ئەوە نەما سینگڵ بیت و بچیتە دوبەى

ئیمارات بە رێکارێک دارەکەی لەسەری سینگڵەکاندا شکاندووە

964+

ئەحمەد مستەفا

دوو رۆژە ئەو سناپ و ستۆرییانەی وا دانرابوو لە ئیمارات بکرێن، خاوەنەکانیان بێشێو سەر دەنێنەوە، ئەو وڵاتە “رێکارێکی نوێی هەیە” ئەوانەی ژنیان هەبێ و نەبێ، نابێت بە سینگڵی پێ بخەنە دوبەی و شارەکانی دیکەوە.

ئیمارات کۆمەڵێک رێکاری بۆ هاوڵاتییانی عێراقی دەرکردووە، کە هەموو دارەکەی لەسەری کوڕان و پیاوانی سینگڵدا شکاندووە.

چوون بۆ ئیماراتی بەمجۆرە لێکردووە؛ بۆ خێزانەکان بەبێ جیاوازییە، ئەگەر ژن و مێرد بوون پێویستیان بە گرێبەستی هاوسەرگیری دەبێت، بەڵام ئەگەر منداڵیان هەبوو گرێبەستەکەیان ناوێت، ئەگەر کوڕ یان کچ لەگەڵ دایکیان بچن، یان کچ لە سەرووی تەمەنی هەشدە ساڵییەوە بچێت هەر رێگە پێ دراوە.

بەڵام، ئەو کوڕە گەنج و پیاوە بە تەمەنانەی تەمەنیان لە 18 ساڵیی زیاترە ناتوانن ڤیزا وەربگرن، ئەگەر بە سینگڵی یان بەبێ ژنەکانیان بیانەوێ گەشتی دوبەی بکەن.

بە گوێرەی سۆراغی 964 لە نوسینگە گەشتیارییەکان هاوڵاتیانی عێراقی زیاتر بۆ (ناوچەکانی پیشەسازی، گەشتوگوزار و بازرگانی) هاتوچۆی وڵاتی ئیمارات و بە دیاریکراوی دوبەی دەکەن، لەسەر بڕیارەکەیان کونسوڵگەری ئیمارات لە هەولێر، ئامادەیی خستنەڕووی هیچ زانیارییەک نەبوون.

بەڵام، لارا هێرش کارمەندی بەشی خزمەتگوزارییەکان لە کۆمپانیایەکی گەشتیاری سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ی وت، “دوو رۆژە ئەوانەی سینگڵن ناتوانن گەشتیی دوبەی بکەن، ئەوەی بە ئێمە وتراوە لەبەر دوو هۆکارە، بەشێک لەو کەسانە ناگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، وە هەندێک لەو کەسە سینگڵانە کێشە و ئاژەوەیان بۆ ئەو وڵاتە دروست کردووە”.

ئەمە یەکەمجار نییە ساڵی رابردووش، بەکاتی ئیمارات ئەو بەزمەی بە سینگڵەکان کرد، ئەوە لە کاتێکدا ئەمساڵ پاکێجی گەشت بۆ دوبەی لەگەڵ کۆمپانیاکان لە 710 دۆلارەوە بۆ هەزار و 599 دۆلار بووە، وە هەروەها بەپێی جیاوازی کۆمپانیاکان تەنیا نرخی ڤیزای کەسی لە نێوان 70 دۆلار بۆ سەروو 100 دۆلار بووە.

کاروان عەلی، هاوڵاتییەکی دانیشتووی سلێمانییە و بەگەشتێک لە دوبەیە ئەو بە 964ی وت، “ویستوویانە هاورێیەکی خۆیان بانگێهێشتی دوبەی بکەن، بەڵام داواکارییەکەی رەتکراوەتەوە”، تائێستا بە فەڕمی ئەو وڵاتە دەری ناخات هۆکارە بنەڕەتییەکە چییە، بەڵام کاروان وتی، “ئەوەندەی بزانین بڕیارێکی کاتییە و رەنگە پەیوەندی بە ئارامی گەشتیارییەوە هەبێ”.

لە 964ـەوە لیستى قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانى جیهان بۆ سا...

لە 964ـەوە لیستى قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانى جیهان بۆ ساڵى 2023 بزانە

بەناوبانگترین رێستۆرانتە عێراقییەکان لە دوبەی

بەناوبانگترین رێستۆرانتە عێراقییەکان لە دوبەی