وەزارەتى دارایى هەرێم دەڵێت: تا نەیەت ناتوانین قسەى لەسەر بکەین

41 رۆژ بەسەر دابەشکردنى موچەدا تێپەڕیوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ، 41 رۆژ بەسەر دابەشکردنى موچەى مانگى شەشى فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێمدا تێپەڕ دەبێت، بەغدا دەنگى نییە و وەزارەتى دارایى هەرێمیش دەڵێت، باسى هاتنى موچە لەو پەرلەمانتارانە بپرسن کە بەناوى تەیف سامییەوە لێدوانیاندا و وتبویان پێنجشەممە (ئەوەى رابردوو) موچە دێت.

رۆژى 4.7.2024، بڕێ 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی شەش خراوەیە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەشێك لە پارەی موچە نێردرا و یەکشەممە دابەش دەکرێت

بەشێك لە پارەی موچە نێردرا و یەکشەممە دابەش دەکرێت

7.7.2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگى شەشى کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کرا.

دواى 41 رۆژ بەسەر دابەشکردنى موچە، تا ئەمڕۆ موچەى مانگى حەوت دەنگى نییە، هەرچەندە بەپێى لێدوانى پەرلەمانتارانى کورد لە لیژنەى دارایى دەبووایە پێنجشەممەى رابردوو وەزارەتى دارایى عێراق موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و خانەنشینانى ناردبا.

964 پرسیارى موچەى مانگى حەوتى لە هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم کرد، ئەو لە وەڵامدا وتى،” دەبێت لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق قسە بکەن بزانیت کێشە چییە، لاى ئێمە لیستى موچە بە رێکوپێکى نێردراوە بۆیان”.

لەبارەى لێدوانى ئەو پەرلەمانتارانەى کورد لە لیژنەى دارایى کە لێدوانیان بۆ میدیاکان دابوو کە دەبوایە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو بەغدا موچەى فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێمى ناردبا، هونەر جەمال وتى،” لەو پەرلەمانتارانە بپرسن بۆچى قسەتان بەناوى تەیف سامییەوە کرد و بۆ نەینارد”.

وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم جەختیشى کردەوە، پرسى موچە بە سیاسى کراوە و کێشەکە لاى ئەوانەوە نییەـ بەڵکو لاى وەزارەتى دارایى عێراقە.

دەشڵێت: تا بەغدا نەینێرێت ئێمە ناتوانین قسەى لەسەر بکەین.

تا پێنجشەممە موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و خانەنشینانى ...

تا پێنجشەممە موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و خانەنشینانى هەرێم دەگات