به دلیڤه‌رى چاره‌سه‌ر خه‌ڵكیان كردووه
له هه‌ولێر دوو پزیشكى ساخته‌ى ده‌م و ددان و جوانكارى ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشی هەولێر بڵاویكرده‌وه دوو پزیشكی ساخته‌یان ده‌ستگیر كردووه، نه بڕوانامه‌یان هه‌بووه نه مۆڵه‌ت كه‌چی سه‌نته‌رێكیان داناوه و كارى چاككردنه‌وه‌ى ده‌م و ددان و جوانكارى ژنانى كردووه.
ئاشكراى كردووه، ئه‌م دوو به‌ناو پزیشكه بە رەگەز عەرەبن، و بەشێوەی گەیاندن و دلیڤه‌رى دەرمانیان بە هاوڵاتیان ساغكردووەتەوە و هه‌ر به‌و رێگایه‌ش چاره‌سه‌رى هه‌ندێك كه‌سیان كردووه.
بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆى كاتى ده‌ستگیركردنى دوو تۆمه‌تباره‌كه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سه‌نته‌ره‌كه‌یانى بڵاوكردووه‌تەوە و ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كه بوونه هه‌موویان ماوه‌به‌سه‌رچووبوون.
ده‌شڵێت “ئەم دوو تۆمەتبارەسەنتەرێکیان بەبێ مۆڵەت داناوە و زۆربەی کات بەشێوەی (گەیاندن – دلیڤەری) کاری جوانکاری و چاککردنی ددانیان بۆ چەند کەسێک کردووە”.