بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچوو

لە سیتەک ژمارەیەک داری سروشتی بڕاونەتەوە

964+

شۆڕش قادری

لە سیتەک ژمارەیەک داری سروشتی بڕاونەتەوە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەری کارەکە دەرچوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە لە سنوری گوندی ( گەڕەدێ )ی ناحیەی سیتەك ژمارەیەك داری سروشتی بڕاونەتەوە و بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك رەوانەی ناوچەکە کراون.

دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەر سەرجەم دارەکان گوازراونەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچوو .

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.