خوێنەکە دەنێرنە سلێمانی
زەڕایەن هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما و شێرپه‌نجه ئەنجامدا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
له ناحیەی زەڕایەن، هەڵمەتێکی خوێنبەخشین به‌ڕێوه‌چوو به‌رپرسی گروپی خوێنبەخشانی شارەزوور ده‌ڵێت، کۆکردنەوەی خوێنەكه بۆ بانکی خوێنی سلێمانی بۆ نەخۆشانی تالاسیما و ژنانی دووگیان و نەخۆشخانەی هیوا.
هەڵمەته‌کە لە مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر چیا بەڕێوە چوو، ستافێک لە کارمەندانی بانکی خوێنی سلێمانی خوێنیان لە هاوڵاتیانی شارەزوور وەرگرت.
ئەرشەد حاجی شەریف، بەرپرسی گروپی خوێنبەخشانی شارەزوور، بۆ 964 وتی، گروپەکەیان زیاتر لە 400 ئەندامە و لە سەرجەم پارێزگا و قەزاو ناحیەکانی کوردستاندا ئەندامیان هەیە، له‌هه‌ر شوێنێك پێویستیان پێیان بێت ئاماده ده‌بن بۆ خوێنبه‌خشین.
شاخەوان جەبار، لێپرسراوی تاقیگەی مەڵبەندی شەهید دکتۆر چیا بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تا ئێستا زیاتر لە 20 بتڵ خوێن وەرگیراوە پێشبینیش دەکات بگاتە 40 بتڵ خوێن.
ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1925 له‌ژێر ناوى ناحیه‌ى وارماوا بووه، به تێپه‌ڕبوونى چه‌ندین ساڵ ناوه‌كه لە زەڕایەنەوە گۆڕدراوه بۆ وارماوا، لە ساڵی 1978 رژێمی پێشووی به‌عس كرديه کۆمەڵگایەکی زۆرەملێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى گونده‌كانى ئەوبەری رووبار‌ى سیروان، له ساڵى 2021 یش به‌پێی بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم وه‌كو ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن ناسێندرایه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن