لە سلێمانی

دانیشتوانی گەڕەکی سورێن بەهۆی بێ ئاوییەوە گردبوونەوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

دانیشتوانی گەڕەکی سورێن لە شاری سلێمانی بەرامبەر کەمی ئاو گردبوونەوە، دانیشتویەکی ئەو گەڕەکە دەڵێت، نیوەی گەرەکەکە ئاوی بەردەوامی هەیە و نیوەکەی دیکەی نییەتی.

ئاکۆ عەلی دانیشتوی گەڕەکی سورێن بە 964ـی وت، چەندین ساڵە گرفتی کەم ئاویان هەیە لە گەڕەکەکەدا و نیوەی سەرەوەی بەردەوام ئاوێکی کزیان هەیە و لەکاتی سەرەی ئاودا ئاوێکی باشیان هەیە.

باسی لەوەکرد، نیوەی خوارەوەی گەڕەکەکە لە کاتی سەرەی خۆیاندا ئاویان هەیە، بەڵام بەشێوەیەک کزە سودی لێنابینن و ئاوەکە بە موزەخەش ناچێتە ناو تانکیەکانیان و بەردەوام بە تەنکەر ئاو دەکرن.

لەسەر ئەم بابەتە ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە 964ـی وت، گرفتی گەڕەکی سورێن ئەوەیە لە دوو شوێنی جیاوازەوە ئاویان بۆ راکێشراوە، بۆیە بەشێکیان گرفتیان هەبووە.

ئەوەی خستەروو، لە کێشەکە ئاگادار کراون و بەدواداچونیان کردووە ئەو بەشەی گەڕەکەکە کێشەی پەمپی ئاویان هەیە و ئەمڕۆ بۆیان چارەسەر دەکرێت.

گەڕەکی سورێن دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیکی پردی کۆبانێ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی سلێمانی چیتر بێئاوی نابینن...

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی سلێمانی چیتر بێئاوی نابیننەوە