راوی نایاسایی کۆنتڕۆڵ بکات

پڵنگانی بێ سنوور: بۆ پاراستنی گیانەوەران پێشمەرگەی سروشت دابمەزرێنن

964+
ئەحمەد مستەفا

رێکخراوێک کە دەستوپلی لەگەڵ کاری پاراستنی ئاژەڵە کێویییەکان و تایبەت پڵنگ راهێناوە، داوا دەکات “رەینجەر” پێشمەرگەی سروشت بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دابمەرزێنرێت و پێداویستی و دەسەڵاتیان پێ بدرێت.

ئەو رێکخراوە کە لەلایەن هانا ئەحمەد، سەرۆکایەتی دەکرێ و حەوت خاڵی وەک داواکاری بۆ لایەنی پەیوەندیدار ناردووە و کۆپییەکی گەیشتووە بە 964، ئاماژەی بەوەکردووە، “ماوەیەكە باس و خواسی راوكردنی نایاسایی و هەواڵی دڵتەزێنی وەك بە كۆمەڵ كوژی بزنەكێوییەكانی بەمۆ و كوشتنی بێبەزەییانەی ورچەكەی باڵەكایەتی، بۆتە جێی مشتومڕو باس و خواسی هاونیشتیمانیان”.

ئەو ئەو مشتومڕە بە دڵخۆشی پێناسە دەکات، تایبەت کاتێک زۆربەی بیروڕاكان لەدژی ئەو “كارەن”. بەڵام رەخنەی ئەو گرتووە، کە “میدیاكان بەبێ هەلگرتنی بەرپرسیارێتی، ئەیكەن بە گەرمە هەواڵ، بەبێ ئەوەی پێشنیاری چارەسەر بخانەڕوو”، رێکخراوەکە حەوت پێشنیاری بۆ چارەسەر کردووە.

1. كردنەوەی یەكەیەكی نوێی تایبەت لەناو پۆلیسی دارستان، كە تەنها كاریان كۆنترۆڵكردنی ڕاوبێت و ناویان بنرێت ڕەینجەر یان (پێشمەرگەی سروشت) و ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانیان دیاری بكرێت.
2. زیادكردنی خاڵەكانی چاودێری پۆلیسی دارستان و جێگیركردنی كەسانی دڵسۆز و خۆنەویست، لە خاڵەكان وە دانانی بەڕێوەبەری زیرەك و بە ئەمەك و دڵسۆز.
3. ئەو ڕەینجەرانەی دەبرێنە ئەو خاڵانە، دەبێت هەموو پێداویستیەكیان بۆ دابین بكرێت و هەموو پشتگیریەك بكرێن تاكو بتوانن سزاكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن بەبێ ئەوەی هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانیان دروست بكات و كەسە دەست ڕۆیشتوو و ڕاوچیە نابەرپرسەكان نەتوانن بە واستەیش لە دەست ئەوان و دادگا دەربازبن.
4. دانانی بیمەی مەترسی بۆ ئەو ڕەینجەرانە كە كاریان نەهێشتنی ڕاوكردنەو لە بنكەكانی سەر شاخەكان و پێدەشتەكان جێگیر دەكرێن
5. بەرامبەر گرتنی هەر ڕاوچی و سەرپێچیكارێك، هەر ڕەینجەرێك، كۆمشن بە ڕێژەیەكی گونجاو وەربگرن كە بە یاسا جێگیربكرێت. بە هەمان شێوەی هاتوچۆ.
6. حكومەت ئەو هاونیشتیمانیانە تەعین بكات و پشتگیرییان بكات، كە گیانفیدایانەو خۆنەویستانە بەرگری لە چیاو دارستان و ژیانی كێوی كوردستان دەكەن.
7. زیادكردنی پێبژاردنەكانی لە هەریەك لە یاسای ژمارە 8ی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگەو ڕێنمایی ژمارە 1ی 2021 تایبەت بە ڕاوكردن و ئەو لیستەی پێبژاردنەكانی تێدا دیاری كراوە، و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان وەك خۆی و بەبێ چاوپۆشی.

سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێت، “پێشنیارەکان بۆ ئەوەن راوی نایاسایی نەك بنبڕ بكرێت، (چونكە ناكرێت)، بەڵام كۆنترۆڵ بكرێت، پێویستە سزاكان زۆر لەوە توندتر بكرێن كە هەن. ئەوەی ئاشكرایە لای هەموومان ئەوەیە ئێمە لە هەرێم، یاساو پەیڕەوو ڕێنماییمان هەن، بەڵام كێشەمان لە جێبەجێكردنیان هەیە”.

“لە كوردستان و لە ئێستادا بەهۆی خراپی باری داراییەوە، دادگاكان ڕەچاوی ئەوە ئەكەن و ئەو سزایەی كە بەرامبەر كوشتنی ورچێك دانراوە، كە 10 ملیۆن دینارە، وە سزای گرتنیش بەرامبەر كوشتنی ورچێك دانراوە، كە ئەبێ لە مانگێك كەمتر نەبێت، بە هەر هۆكارێك بێت، وەك خۆی ناسەپێنرێت”، سەرۆکی رێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور وای وت.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شە?...

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شەو و رۆژ ئێشکگرە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شە...

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شەو و رۆژ ئێشکگرە

زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی ورچەکەی پڕژێ

زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی ورچەکەی پڕژێ