چەند داواکارییەکی هەیە
خوێندنی باڵای عێراق بە مەرج دان بە زانکۆی چەرمۆدا دەنێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بە مەبەستی پێدانی متمانە، مۆڵەتی ساڵێک و پێنج مانگ دەدات بە زانکۆی چەرمۆلە چەمچەماڵ تاوەکو ئەو کۆلێج و بەشانە بکاتەوە کە پێویستێتی.
مۆڵەتەکە لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 1.1.2026 بەردەوام دەبێت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا کەموکوڕیە مرۆیی و مادیەکانی زانکۆی چەرمۆ دابین بکات کە پێویستن بۆ دانپێدانانی زانکۆکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە سێ کۆلیج دوو کۆلیج لە زانکۆی چەرمۆ متمانەی پێدراوە، ئەو دوو کۆلیجەش بەشەکانی پێداویستی هەیە دەبێ چاک بکرێت.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە متمانەپێدانی زانکۆی چەرمۆ بەم پێکهاتەوەیە:
– کۆلێجی پەروەردە بەم بەشانەوە (زمانی عەرەبی، زمانی کوردی، زمانی ئینگلیزی، پەروەردەی تایبەت، زانستی گشتی).
– کۆلێجی زانست بەم بەشانەوە (ژمێریاری، فیزیا، کیمیا).
– ئەم دوو کۆلیجەی دەچنە دەلیلی قوتابی بۆ قبوڵی مەرکەزی بۆ خوێندنی ساڵی (2024-2025).
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم راسپێردراوە بۆ پڕکردنەوەی کوموکوڕیەکان و دابین کردنی پێداویستیە مرۆیی و مادیەکانی ئەم بەشانە:
– دانانی 10 خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا، بە نازناوی زانستی مدرس و سەروتر بۆ بەشەکانی:
– ئینگلیزی کۆلێجی پەروەردە.
– پەروەردەی تایبەت لەکۆلێجی پەروەردە.
– زانستی گشتی لە کۆلێجی پەروەردە.
– حاسبات لە کۆلێجی زانست.
– فیزیا لە کۆلێجی زانست.
– دابینکردنی تاقیگەیەکی دەنگی هاوچەرخ بۆ کۆلیجی پەروەردە.
– تەواوکردنی بینای ژمارە دوو کەلە چوارچێوەی کەمپی زانکۆدایە لەبانی مەقان، کە ٪85ـی تەواوبووە.
– کۆلێجی بازرگانی دانی پێدانەنراوە بەهۆی کەموکوڕی لە پێداویستیە مرۆیی و مادیەکانی، پاش دابینکردنی پێداویستی و چاکردنی کەموکوڕیەکانی پێداچونەوەی بۆ دەکرێت.
– بەشی تاقیگە پزیشکیەکان لە کۆلێجی زانست دانی پێدا نەنراوە بەهۆی هاوتا نەبوونی وەسفی ئەکادیمی ئەم بەشە لەگەڵ کۆلیجەکەی.
سۆران عومەر دەڵێت، تایبەت بە خوێندنی باڵا تەنها دان بەم سێ بوارەدا نراوە:
– خوێندنی دبلۆمی باڵا لەزمانی کوردی/کۆلیجی پەروەردە.
– خوێندنی ماستەر لە ئەدەب لە لەبەشی زمانی عەرەبی/کۆلێجی پەروەردە.
– خوێندنی ماستەر لە زمان لەبەشی زمانی عەرەبی/ کۆلێجی پەروەردە.
– پێویستە زانکۆی چەرمۆ پابەند بێت بە پێوەریەکانی عێراق لەڕووی کوالیتی تاقیگەکان لەهەموو روویەکەوە.
– پێویستە زانکۆ شوێنێکی دیکەی جێگرەوە بۆ بینای ناوەندی چەرمۆ بۆ توێژینەوەو راهێنان و ڕاوێژکاری دابین بکات چونکە مەرجی سەلامەتی تێدایەو بە سەندەج پەناڵ دروستکراوە.
– پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی و دڵنیایی دابین بکات بۆ ئەو مادە کیمیاییانەی کە لەتاقیگەکان بەکاریدەهێنن.
– پێداویستی لیژنەکانی تاقیکردنەوە دابین بکات لە قاسەو تۆکمەکردنی دەرگاو پەنجەرەکان بۆ پاراستنی دەفتەرو پرسیارەکانی تاقیکردنەوە.
– پێویستە راگرایەتی کۆلیجی زانست کۆدکردنی دامەزراوەکانی کۆلیج لە هۆڵ و تاقیگەکان بکات ئەوەی جێبەجێکردنی داواکانی سیستمی پۆلۆنیایە.