لە بەغدا

دادگایی “دزیی سەدە” دواخرا و تۆمەتبار ئامادە نەبوو

964+ عەرەبی
ئەرسەلان عەبدوڵا

مستەفا سەند ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردەوە، تۆمەتباری كەیسی “دزیی سەدە” نوور زوهێر لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا ئامادەنەبوو، بۆیە دادوەری دانیشتنەكە بڕیاری دواخستنی دادگاییەكەی بۆ 27ی ئەم مانگە دواخست.

“دزیی سەدە” ناونیشانی كەیسێكی دزیكردنە لە عێراق، كە لە ساڵی 2022 و لە سەردەمی کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشكرا بوو، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، بەڵام دواتر دەركەوت پارەکە و هەروەها ژمارەی تۆمەتبارەكان زیاترە، كە لە رێگەی چەكی بانكیی چەند كۆمپانیایەكەوە دزراوە و تۆمەتباری سەرەكییش كەسێكە بە ناوی نوور زوهێر.

پارە دزراوەکان هی داهاتی باج بوو، کە لە رێگەى پێنج کۆمپانیاوە لە نێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لە بانکی رافیدەین براوە.

وەزیری پێشووی دارایی لەنێو داواکراوەکانی دزی سەدەدایە

وەزیری پێشووی دارایی لەنێو داواکراوەکانی دزی سەدەدایە