لە رێگای باتیفا - زاخۆ
لەرووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگای باتیفا بۆ زاخۆ نزیک گوندی مەلا عەرەب روداوێکی هاتوچۆ رویداوە و حەوت کەس برینداربوون.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەنروستی زاخۆ بە 964 راگەیاند، ” سەرجەم بریندارەکان گەیندراونەتە فریاکەوتنی زاخۆ و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان و چارەسەریان بۆ دەکرێت”.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964 وت، ” روداوەکە بەهۆی بەریەک کەوتنی دوو ئۆتۆمبێل بووە و تیمی هاتوچۆ چوونەتە سەر روداوەکە بۆ ئەوەی زانیاری ورد سەبارەت روداوەکە بزانن”.
وتیشی رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی قەمەرەی تایبەت بووە و جگە لەو زیانە گیانیانەی کە حەوت کەس برینداربوون زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی