"پلانی جێگرەوە هەبێت"

HRW بۆ عێراق: گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەردەمێ بەعس و داعش هەڵبدەنەوە

+964

ژووری هەواڵ

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا لە عێراق دەکات، لەپاش کۆتاییهاتنی ئەرکی تیمی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکارەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کاتی رژێمی پێشووی عێراق و گروپی چەکداریی داعش بەردەوام بێت و پلانی جێگرەوەی هەبێت.

داواکارییەکەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لەکاتێکدایە، مانگی داهاتوو ئەرکی تیمەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کۆتایی دێت.

لە راپۆرتی رێکخراوەکەدا هاتووە، “تەرمی سەدان هەزار قوربانی کوشتنی نایاسایی لە سەرانسەری عێراقدا لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بەخاک سپێردراون. لە گۆڕەکاندا تەرمی قوربانیانی ململانێ یەک لە دوای یەکەکان هەن، لەوانە جینۆسایدی سەدام حسێن دژی کورد لە ساڵی 1988 و کوشتنی بەکۆمەڵ لەلایەن داعش لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017.”

ناوەندی ستراتیژی مافی مرۆڤ لە عێراق مەزەندە دەکات کە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق 400 هەزار تەرمیان تێدا بێت، هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی ونبوویان هەیە، کە ژمارەیان لەنێوان 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، کە پێدەچێت زۆرێکیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دا بن.

39هەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لەشنگال هەڵدەدرێتەوە

39هەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لەشنگال هەڵدەدرێتەوە