دیمەنی بەشێک لە هەولێر وێنە.پارێزگای هەولێر
گواستنەوەی پاڵاوگەکان بۆ دەرەوەی شار
پارێزگاری هەولێر: سەرقاڵی دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونجاوین
964+
ژێوار خدر
پارێزگای هەولێر، لە هەوڵی دابینکردنی شوێنێکی گونجاودایە بۆ گواستنەوەی پاڵاوگەکان بۆ دەرەوەی شار.
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرقاڵی پلانێکن بۆ دابینکردنی زەوی بۆ پاڵاوگەکان لە دەرەوەی شار.
سەبارەت بە شوێنی زەوییەکان و کاتی گواستنەوەی پاڵاوگەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تایبەت بە 964ـی وت، هێشتا کات و شوێن دیاری نەکراوە و دیراسە دەکرێ.
راشیگەیاند: “نەوەک پاڵاوگەکان، بەڵکو مۆلیدە، ئۆتۆمبێل، کارگە یان هەر شتێکی دیکە ژینگە پیس بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت”.
لە 4.8.2024، پیسیى ژینگە و ئاسمانى هەولێر، بەرپرسیانى ئیدارى و ژینگەیى پایتەختى ناچار بەوەکرد لەسەر مێزێک کۆببنەوە و حەوت بڕیار بۆ چارەسەرى ئەو بابەتە بدەن، کە گرنگترینیان داخستنى 138 پاڵاوگەی نایاسایى هەولێر و دەورووبەری بوو.
حکومەتى کردى بەجدى و 12 پاڵاوگەى داخست
پاڵاوگە
"شەش کەس دەستگیر کراون"
لە کەرکوک دەستبەسەر بۆرییەکی بەقاچاخبردنی نەوتی رەشدا گیرا
کەی چاکدەکرێتەوە؟
لە کاتی گەڕان بۆ تەرمی منداڵەکەی کەلار بۆریيەک شکاوە و 14 گەڕەکی بێ ئاو کردوە
سنووری بێجی
تانكەرێكی سووتەمەنی تەقییەوە و شەش كەس سووتان
گەڕانەوەی بێدەنگی و کۆکردنەوەی چەکەکان