ژینگه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات

له ‌سۆران هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك مادده‌ى پلاستیك به‌كارنه‌هێنێت رێزى لێ ده‌نرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى سۆران، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ هانى فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌دات پلاستیك به‌كارنه‌هێنن، بۆئه‌مه‌ش رێزلێنانى ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى پابه‌ندی رێنماییه‌كه‌یان ده‌بن.

ئه‌م رێنماییه‌ى ژینگه‌ى سۆران یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن خۆیان ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى ژینگه‌ى هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراوه‌، چونكه‌ ده‌سته‌ی باڵاى پاراستنى ژینگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، له ‌ساڵی 2020 وه‌ به‌كارهێنانی بوتڵی پلاستیكی ئاوی له ‌دیوانى ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانیدا قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، به‌ 964ـى راگه‌یاند به‌كارهێنانى مادده‌ى پلاستیك بووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌، بۆیه‌ ئه‌وان لاى خۆیان قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانیش قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

وتیشی “هانى هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومى سنووره‌كه‌مان ده‌ده‌ین پلاستیك قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ ئه‌وان رێزلێنانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و سه‌ردانیشیان ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان وه‌ك فه‌رمانگه‌كانى ژینگه‌ ئه‌م كاره‌یان كردووه‌ بۆیه‌ به‌پێویستى ده‌زانن له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كیش جێبه‌جێ بكرێت و ده‌یانه‌وێت كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى ماده‌ى پلاستیك له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ نابێت له‌ناو سندوقى پلاستیكیدا ه...

ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ نابێت له‌ناو سندوقى پلاستیكیدا هه‌ڵبگیرێن