لە هەولێر

ئەمڕۆ (رەجەب) خەڵات دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە رێوڕەسمێكدا لە هەولێر، خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە هونەرمەندی شانۆ و تەلەڤزیۆن سەعدون یونس دەكرێت، كە بە “رەجەب” ناسراوە.

سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان – لقی هەولێر بە پۆستێكەرێك بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕؤ بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، رێوڕەسمەكەش لە باخچەی سەندیكا كاتژمێر 6:30ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

رێزلێنانەكە لە ژێر ناوی “رێزلێنان لە ئەزموون و بەخششی هونەرمەند” بەڕێوەدەچێت.

سەعدون یونس، خەڵكی هەولێرە و  یەكێكە لە هونەرمەندە دێرین و ناسراوەكانی كوردستان، بە رۆڵی “رەجەب” لە چیرۆكی تەمسیلی “هەبوو نەبوو” لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو زۆر ناسرا، لە دەیان كاری دیكەی شانۆیی و تەلەڤزیۆنی وەك ئەكتەر و دەرهێنەر كاری كردووە، لەم ساڵانەی دواییش روویكردە ئەوروپا و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و زوو زووش سەردانی كوردستان دەكاتەوە.

گۆرانی

گۆرانی "یەڵا شۆفێر" هی کام هونەرمەندە؟