لە تەخت و تاراجی ئەمجارەدا
گیڤارا: ستەمکاری وای لێکردم واز لە گیتار و گریان بێنم و دەست بە شەڕ بكەم
+964
ژووری هەواڵ
چێ گیڤارا، ئەو سەرکردەیەی بە سواری ماتۆرسکیلەکەیەوە هەموو ئەمریکای لاتین گەڕا و شۆڕشی دەستپێکرد
سەرکردەیەک کە خەیاڵەکانی بۆ ئازادی تەنیا لە وڵاتێکدا نەدەمەیاوە، بەڵکو پێی وابوو نادادپەروەری و ستەم لە هەر شوێنێک لەم جیهانەدا بێت، ئەو شوێنە نیشتمانی ئەوە
گیڤارا سەرکردایەتیی شۆڕشە گەورەکەی کوبای دەکرد، لە دوای یەکتربینینیان لەگەڵ ڤیدیل کاسترۆ و راوڵ، لە پلانێکی تۆکمەدا توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کوبا و فولجێنسیۆ باتێستا بێنن و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە.
گیڤارا لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشەکەی کوبا، لە ساڵی 1965 رووی کردە بۆلیڤیا بۆ دەستپێکردنی شۆڕشێکی نوێ دژی ئیمپڕیالیزم، بەڵام لە دوای ئەوەی ئەو گرووپە گەریلایەی چێ گیڤارا سەرۆکایەتی دەکردن لە لەناوچوون لەلایەن سوپای بۆلیڤیاوە نزیك بوون، گیڤارا بە برینداری دەستگیر کرا و دواتر گولـلەباران كرا.