57 گوند لێی سودمەند دەبن

قوتابخانەیەکی ئێواران لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دەکرێتەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – ئاغجەلەر

بڕیارە قوتابخانەیەکی ئێواران لە ناحیەی ئاغجەلەر بکرێتەوە، بۆ پۆلەکانی (7-8-9)ـی بنەڕەتی و هەر قوتابییەکە لەو سێ قۆناغە دابڕابێت لە خوێندن لە سنوری ناحیەکە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دەست بکاتەوە بە پڕۆسەی خوێندن.

عەبدوڵا حەمە، بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی ناو وداتای ئەو قوتابیانەین کە دەیانەوێت لەم قوتابخانەیە بخوێنن، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر بکرێتەوە.”

وتیشی، لەگەڵ کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە هاوشێوەی پیاوان ژنان و کچانیش دەتوانن دووبارە دەست بەخوێندن بکەنەوە، کە لە ڕابردوو بەهەر هۆکارێک وازیان لە خوێندن هێناوە، بەپێی بەدواداچونەکانی پەروەردەی چەمچەماڵ پێشبینی دەکرێت سەرو 60 قوتابی بەهەردوو ڕەگەز سودمەند بن.”

بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ روونیشیکردەوە، بیرۆکەی کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە لەسەرداوای چەند فێرخوازێک بووە لەسنورەکە، لەئێستادا مامۆستایەکمان ڕاسپاردووە وەک سەرپەرشتیاری ئەو قوتابخانەیە، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەوسنورەوە ئاگاداری بڵاوبکرێتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس لەکردنەوەی ئەم قوتابخانەیە سوودمەند بن.”

ناحیەیەی ئاغجەلەر، دەکەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵ، 58 گوندی بەسەرەویە و 35 کم لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵەوە دوورە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت