لە هەولێر

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد

964+

ژێوار خدر

لە هەولێر هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد، لە یەکەم قۆناغدا  100 نەمام لە بەردەم ماڵ، دوکان و قوتابخانەکان دەچێندرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵمەتەکە لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقانی شاری هەولێر، دەستی پێکرد و ئەو جۆرە دارەی دەچێندرێت جۆری ئەلبیزیایە.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى وت،هەڵمەتەکەمان دەستپێکردووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەڵام دوای ئەوە بەهۆی گەرماوە هەڵمەتەکە رادەگرین و لە مانگی  نۆ دووبارە دەست پێدەکەینەوە.

وتیشی، ساڵانە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 100 هەزار نەمام بەرهەم دەهێنین لە جۆرەکانی: سیسەم، دەدۆنیا، ئەلیزیا و واشنتۆن و چەند جۆرێکی دیکەش، لەم هەڵمەتەشدا ئەو نەمامانە دەڕوێنین، جگە لەوەی دابەشی دەکەین بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی سنوری پارێزگای هەولیریشدا دابەشییان دەکەین.

ئامانج لە هەڵمەتەکەش بەرز کردنەوەی رێژەی سەوزاییە بۆ ئاستی ستانداردی جیهانی و ئاشنا کردنی هاوڵاتییان بە ژینگە.

تا کۆتایى ئەمساڵ هەولێر دەگات بە نیو ملیۆن دارى چێنراو

تا کۆتایى ئەمساڵ هەولێر دەگات بە نیو ملیۆن دارى چێنراو