سەرپێچیان کردووە
حەج و عومرەی کوردستان کاری زیاتر لە 90 کۆمپانیای گەشتیاری راگرت
964+
ژووری هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان راگرتنی کاری زیاتر لە 90 کۆمپانیای گەشتیاری راگەیاند و دەڵێت، سەرپێچی رێنماییەکانیان کردووە لە گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ سعودیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان” به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە 964ـی وت، ئەو 90 کۆمپانیایە تاوەکو یەکلابوونەوەی کەیسەکانیان رێگە بە کارکردنیان نادرێت.
وتیشی، کۆمپانیاکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە کاری گواستنەوەی عومرەکاران و حاجیانیان کردووە و پابەندی رێنماییەکانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان نەبوون.
هاوڵاتیان دەتوانن له‌كاتی چوونیان بۆ عەرەبستانی سعودیە داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان واژووی كردووه به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان.
“له داهاتوویه‌كی نزیك ناوی ئه‌و كۆمپانیانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستیان كردووه و ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شت بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرێت”، حەج و عومەری هەرێم وا دەڵێت.