سه‌ربڕینى بزنه كێوى تێدایه
له گه‌رمیان به دواداچوون بۆ گرته ڤیدیۆیه‌ك ده‌كرێت
964+
میلاد جەلال _ گەرمیان
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ڤیدیۆیه‌ك پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیانى هێنایه سه‌رخه‌ت، چونكه له ڤیدیۆكه‌دا چه‌ند بزنێكی كێوى سه‌ربڕاون.
به‌پێی ئه‌و قسه‌یه‌ى له‌ناو ڤیدیۆكه ده‌كرێت، شوێنى سه‌ربڕینى بزنه‌كان شاخى به‌مۆیه له‌سنوورى ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به خانه‌قین.
به‌هێز فاروق، ئه‌و كه‌سه‌ى ڤیدیۆكه‌ى گرتووه، شوێنى رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات و به 964ـى وت، ئه‌و شوێنه‌ى بزنه‌كانى لێى سه‌ربڕاوه كه‌وتووه‌ته نزیك گوندى هۆرێن.
وتیشی “شوێنه‌كه شوێنى فڕێدانى زبڵ و خاشاكى هه‌ردوو گوندى هۆرێن و سه‌رته‌كه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌و رۆژه‌ى ئه‌م بزنه كێویانه‌ى به‌سه‌ربڕاوى بینیوه، به‌یانییه‌كه‌ى ئه‌و رۆژه ته‌قه‌یه‌كی زۆر له شاخى به‌مۆ گوێبیست بووه و ته‌قه‌ى راوچییه‌كان بووه.
964 په‌یوه‌ندی به شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گەرمیان كرد، ئه‌ویش ڤیدیۆكه‌ى بینیبوو و وتى”به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین”.
وتیشی “دوێنێ و ئەمڕۆ پشوو بووە بۆیە نەمانتوانیوە ھیچ کارێک بۆ به‌دواداچوونه‌كه‌ى بكه‌ین”.
به‌قسه‌ى شوان محه‌مه‌د، پۆلیسی دارستانی سنور شاخى به‌مۆیان ئاگادارکردۆتەوە بەدواداچوون بکەن و لە ڕاستی و دروستی بابەتەکە بکۆڵنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر کەسێک ئەو کارەی کردبێت دەدرێتە دادگا و ئەوکات دادگا بڕیار لە سزادانی دەدات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن