ئه‌مساڵ به ڕه‌زاڵه‌ت به‌ڕێده‌كه‌ن
سێگردكان و گونده‌كانى به راكێشانى فیده‌رێكی نوێی كاره‌با ده‌حه‌سێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارى راكێشانى فیده‌رێكی نوێى كاره‌با بۆ ناحیه‌ى سێگردكانى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه بوو به‌ڕاستى و ماوه‌یه‌كه تیمه‌كان خه‌ریكی جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، كاره‌باى ناحیه‌كه‌یان ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده.
پڕۆژه‌كه له رۆژى 3.8.2024 ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی گرێبستى كۆمپانیای جێبه‌جێكاریش پێویسته له‌ماوه‌ى 75 رۆژدا ته‌واو بكرێت.
بەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحیەى سێگردكان به 964ـى راگه‌یاند، راکێشانی فیده‌ره نوێیه‌كه‌ى کارەبا لە وێستگەی تەقتەقەوە بۆ ناحیەكه‌یانه و بە جێبەجێکردنی تا رادەیەک کێشەی کارەبا لە سنورەکە چارەسەرده‌كات.
وتیشی “ناحیه‌كه‌مان ته‌نیا فیده‌رێكی كاره‌باى لێیه و ئه‌مه پێویستییه‌كانى هاوڵاتیان پڕناكاته‌وه، بۆیه به راكێشانى ئه‌م فیده‌ره نوێیه كاره‌باى ناحیه‌كه‌مان ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده”.
گوژمەی پڕۆژەکە 448 ملیۆن و 194 هەزار دیناره و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کۆیە و بنکەی کارەبای سێگردكان چاودێری و سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى خواستێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با، ئه‌مساڵ به بارودۆخێكى خراپ‌دا تێپه‌ڕیون و به‌رده‌وام بارقوڕسی له‌سه‌ر تۆڕه‌كان هه‌بووه.
داوای لێبوردنیش لە هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات كه نەیانتوانیوە کارەبایەکی پێویستیان بۆ دابین بکرێت، به‌ڵام دووپاتیشیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر دابینكردنى كاره‌با زیاتر بۆ سنوورى ناحه‌یكه‌یان.