بۆ ماوەی 15 رۆژ

هاتوچۆی گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا

964+

توانا نەقی

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی 15 رۆژ هاتوچۆی گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری قەدەغەیە بەهۆی هاتنی زیارەتکاری ئێرانیەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەنەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن تا 15 ررۆژی دیکە ناتوانن.

دەشڵێت، لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن و گرتنەبەری رێکارەکان، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی 15 رۆژ رادەگیرێت تاکۆتایی هاتنی پرۆسەی هاتوچۆی زیارەتکاران.

ئەوەش هاتووە، هاتن و چوونی گەشتیاران بە پیادە و بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24 کاتژمێری و بە شەو و رۆژ کراوەیە و ئاساییە.

هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاساییە

هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاساییە