بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی

“لە کەیسی ئالان دا بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزا بدرێن”

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەر خاوەن پێداویستییەکى تایبەت و دەستى شکێنرا، چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى دەڵێت، لە کەیسەکە چاوپۆشى ناکەن، هەوڵیش دەدەن لە سلێمانى شوێنى مانەوەى بۆ دابین بکەن.

ئالان یاسین، خاوەن پێداویستییەکى تایبەتى تەمەن 32 ساڵى دانیشتووى قەزاى دەربەندیخانە، خۆى و خێزانەکەى نابیست و ناگۆن، رۆژى چوارشەممەى رابردوو، 7.8.2024، لە رێگەى گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن چەند کەسێکە هێرشى کراوەتەسەر و ئەشکەنجەدراوە.

بێستون جەبار، بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى کە لە نەخۆشخانە سەردانى ئالانى کردووە بە 964ـى وت، پەنجەى شکێنراوە و ئازارى زۆر دراوە، بۆیە وەک چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لەو کەیسە بێدەنگ نابین.

وەک باسى دەکات، ئەوە جارى یەکەم نییە هێرش بکرێتە سەر ئالان و پێشتریش بە چەقۆ هێرشى کراوەتەسەر و گورچیلەیەکى لەکار کەوتووە.

جگە لە چاودێریکردنى کەیسەکە و بەسزاگەیاندنى تۆمەتباران، بێستون جەبار وتیشى،”لەبەر ئەوەى ئالان و خێزانەکەى نابیست و ناگۆن و خاوەن خانوو نین، هەوڵ دەدەن لە سلێمانى یەکەیەکى نیشتەجێبونیان بۆ دابین بکەن”.

شوانە باقى، پارێزەر بە خۆبەشى ئەرکى پارێزەرایەتى کەیسى ئالانى گرتووەتە ئەستۆ، لە لێدوانێکدا بە 964ـى وت، بڕیارە سبەینێ لە نەخۆشخانەى شار نەشتەرگەرى بۆ ئالان بکرێت، چونکە پەنجەى شکێنراوە و دەشوترێت قەفەزەى سنگى ئازار دراوە، بۆیە بەرمەبناى راپۆرتى پزیشکى کار لەسەر کەیسەکە دەکەن.

وەک باسى کرد، دوو تۆمەتبار لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراون، بەڵام بەهۆى پشوو تا رۆژى یەکشەممە ناتوانن کار لەسەر کەیسەکە بکەن.

وەک پارێزەرەکەى ئالان باسى دەکات، لەگەڵ دایکى ئالان قسەى کردووە و ئەو وتویەتى، ناخۆشى و کێشەیان لەگەڵ کەس نییە، بەهۆى ئەوەش ئالان خاوەن پێداویستى تایبەتە خەڵک خۆشى ویستووە.

زۆرترین ژمارەى خاوەن پێداویستى تایبەت لە سنووری پارێز...

زۆرترین ژمارەى خاوەن پێداویستى تایبەت لە سنووری پارێزگاى هەولێرە