دیمه‌نێكی رووداوه‌كه ... وێنه: میدیاكانى توركیا
به‌یانى ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره روویداوه
له رووداوێكى هاتوچۆ 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 20 كه‌سیش برینداربوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆوه له ئه‌نقه‌رى پایته‌ختى توركیا، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له 20 كه‌سیش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵى میدیاكانى توركیا، پاسێکی نەفەرهەڵگر كه سه‌ر بە کۆمپانیای ئۆز ئاگری سێچ توریزمه، لە ئیزمیرەوە بەرەو ئاگری بەڕێکەوتوە به‌ڵام لە نزیک قەزای پۆلاتلی ئەنقەرە خۆی کێشاوه بە ستونی پردێکەوە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، تا ئێستا شۆفێرەکەی نەناسراوەتەوە، به‌ڵام ئه‌و سه‌رنشینانه‌ى لەناو پاسەکەدا گیریان خواردبوو رزگار كراون.
واسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە به میدیاكانى راگه‌یاندووه، بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسیش برینداربوونه.