لە گوندی دوستەپەی ناحیەی شەمامک
رێکخراوێکی ژاپۆنی قوتابخانەیەک دەکاتەوە
964+
ژێوار خدر
رێکخراوێكی ژاپۆنی، قوتابخانەیەکی بۆ گوندێکی ناحیەی شەمامک درووست کردووە و بەمزووانە دەکرێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە، پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، رێکخراوی IVY ژاپۆنی لە گوندی دوستەپەی سەر بە ناحیەی شەمامک، قوتابخانەیەکی نۆ پۆلی درووست کردووە.
قوتابخانەکە، لەسەربودجەی حکومەتی ژاپۆن و بە پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر درووستکراوە.
پەروەردەی هەولێر دەڵێت، سەرجەم کارەکانی قوتابخانەکە بە کۆتا گەیشتووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
IVY رێکخراوێكی نێودەوڵەتییە، بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و لە ساڵی 1991 لە شاری یاماگاتای ژاپۆن دامەزراوە، لە هەر چوار وڵاتی کەمبۆدیا، بەنگلادیش، ژاپۆن و عێراق کار دەکات.