لەسەر داوای هاوڵاتییانی گەڕەکەکە
کۆڵانێکی سەرەکی گەڕەکی سێتاقانی هەولێر قیرتاو کرا
964+
ژێوار خدر
کۆڵانێکی گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر، لەسەر داوای دانیشتوانی گەڕەکەکە قیرتاو کرا و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەشی بۆ ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەیسبوکی پارێزگاکە، وردەکاری لەسەر پڕۆژەکە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، پڕۆژەکە،هەردوو شەقامی 30 مەتری و 60 مەتری شاری هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، درێژی رێگاکە 580 مەترە.
بڕی پارەی تەرخان کراو بۆ پڕۆژەکە بریتییە لە 130 ملیۆن دینار، جگە لە قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شۆڵدهری رێگاکە، كیربستۆنەکانی شۆستەکانی گەڕەکەکەش دووبارە داندراونەتەوە و هاوبەشی ئاوی ماڵانیش دووبارە بەستراوەتەوە.
پارێزگای هەولێر روونیشیکردووەتەوە، قیرتاوکردنی رێگاکە، دهبێته هۆی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و كهمكردنهوهی قهرهباڵغی لە ناوچەکە.