“ سێ کرێکاری دیکە بریندران “

کرێکارێکی بیانی لە هەولێر گیانی لەدەست دا

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە کاتی کارکردن کرێکارێکی بیانی لە یەکێک لە کارگەکانی شاری هەولێر، شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە.

964 زانیاری ئەوەی دەستكەوت، لە یەکێک لە کارگەکانی شیش لەسەر رێگای هەولێر- گوێر شەوی رابردوو كرێكارێكی هیندی گیانی لەدەستداوە و سێ كرێكاری دیكەش بریندارن.

هاوڵاتییەکی گوندی لاجان زانیارییەكانی بە 964ی وت و ئاماژەی بەوەش دا، کارگەكە کەوتووەتە بەرامبەر گوندی لاجان لەسەر رێگای گوێڕ.

964پەیوەندی بە سەندیکای کرێکارانەوە كرد بۆ زانیاریی زیاتر، بەڵام ئەوان ئاماژەیان بەوەکرد ئاگادارنین و تازە لە رێگای 964ـەوە زانیویانە و بەدواداچوون دەكەن.

نوێكرایەوە 1:35

حەسەن رەمەزان، سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی هەولێر بە 964ی وت، ئەوەی گیانی لەدەستداوە کرێکارێکی هیندییە و ئێستاش تەرمەکەی لەپزیشکی دادی هەولێرە، دەیانەوێت لە رێگای کونسولخانەی هیندستانەوە تەرمەکەی رەوانە بکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،” بەهۆی تەقینەوەی ئاسن و کەرەستەکانی نێو کارگەکە رووداوەکە روویداوە”.

ئەمساڵ لە شاری هەولێر بەهۆی رووداوی جیاجیاوە نۆ کرێکار تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ماوەی ئەمساڵدا لە گەرمیان 8 کرێکار لەکاتی کارکردن گی...

لە ماوەی ئەمساڵدا لە گەرمیان 8 کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە