بەڕێوەبەری ئاو بۆ 964

کاتژمێر 2:00ـی ئەمشەو ئاو بۆ 40%ـی دانیشتوانی هەولێر دەگەڕێتەوە

+964

توانا نەقی

بەهۆى کارکردن، بۆ ماوەى 34 کاتژمێر پڕۆژەى ئاوى ئیفراز سێ راگیرابوو بەڵام ئێستا کارکردن تیایدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بەڕێوەبەری ئاویش دەڵێت، تا کاتژمێر 2:00 ئاو بەردەدرێتەوە.

رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، لە 40%ـی دانیشتوانی هەولێر بەهۆی ئەو کارکردنەوە لە ئیفراز سێ بێ ئاو بوون بەڵام ئەمشە و چاک دەکرێتەوە و 60 هەزار مەتر سێجا ئاو زیاد دەکات و بە هاوڵاتیان دەدرێت.

وتیشی، پڕۆژەی چاککردنەوە و کارپێکردنى ووێستگەیەکی ترى پڕۆژەى پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 بە توانای (5 سەد مەتر سێ جا ئاو) لە کاتژمێرێك دەکەوێتەکار، کە کۆی گشتی لە رۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێ جا ئاو) بۆ شاری هەولێر زیاد دەکات.

هۆکارى وەستانى پڕۆژەکە ئەوەبوو کارکردن لە بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە جۆری GRP لە نزیک ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ کە پێشتر شکابوو.

وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ کەوتەوە کار

وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ کەوتەوە کار