چۆن سووتا؟

مۆلیدەیەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ سووتا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، مۆلیدەیەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ گڕی گرتووە و ئێستا تیمەكانیان خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

وتیشی، پووش و پەڵاشی دەوروبەری مۆلیدەكە سووتێنراوە و ئاگرەكەی پەڕیوەتەوە و مۆلیدەكەی گرتووەتەوە.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ 964 نێردراوە، وادەردەكەوێت تەنیا مۆلیدەیەك نییە دەسووتێت و پێدەچێت زیاتر بێت لە یەك مۆلیدە.

نوێکردنەوە 1:12 خولەک

شاخەوان سەعید، باسى لەوەشکرد ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون و دواتر رایدەگەیەنین.

ئاگر لە بازاڕێکی شەمامک کەوتەوە و پێنج دوکانی سوتاند

ئاگر لە بازاڕێکی شەمامک کەوتەوە و پێنج دوکانی سوتاند