هەفتەیەك مۆڵەتیان هەیە

“با خانەنشینانی سلێمانی بایۆمەتری بكەن”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی هەفتەیەك مۆڵەت دەداتە ئەو خانەنشینانەی كۆدی بایۆمەترییان نییە، بۆ ئەوەی كۆدەكە دروست بكەن، هەروەها مەرجەكانی وەرگرتنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوییش بڵاوكرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.8.2024 بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا داوا لە سەرجەم بانكەكانی دابەشكردنی موچەی خانەنشینی لە سنووری ئەو پارێزگایە دەكات، سەرجەم ئەو خانەنشینانە ئاگادار بكرێنەوە كە بایۆمەترییان نەكردووە، لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بە مەبەستی دروستكردنی كۆدی بایۆمەتری.

ئەم ئاگادارییە لە كاتێكدایە پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان دەستیپێكردووە و تا 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

مەرجەكانی وەرگرتنی فۆڕەمەكەش بەم جۆرەیە:

1- تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەكان وەربگرن كە لە ژیاندا ماون.

2- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەكەنەوە نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێك لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبووبن.

3- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینكراو فۆرمەكان لە رێگەی فەرمانگەی خانەنشینی پێوەندیدار لە شار و شارۆچكەكان بگەڕێنێتەوە.

4- نابێت فەرمانبەری خانەنشینكراو پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بووبێت.

سلێمانی لە پێدانی کارتی بایۆمەتریدا یەکەمە

سلێمانی لە پێدانی کارتی بایۆمەتریدا یەکەمە