خاوه‌نه‌كه‌ى: سه‌روماڵم ئه‌و هه‌شت بزنه بوو
لە قەزای ئاکرێ گورگ هەشت سەر بزنی ئاژەڵدارێک دەخنکێنێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
درەنگانی شەوی رابردوو لە سەنتەری قەزای ئاکرێ، گورگێک په‌لامارى چه‌ند سه‌ره بزنى ئاژه‌ڵدارێك ده‌دات و به‌هۆیه‌وه هه‌موویان دەخنکێنێت.
رووداوه‌كه، له گەڕەکی گەلی ئاكرێ روویداوه، خاوه‌نه‌كه‌ى تاوه‌كو به‌یانى پێی نه‌یزانیوه، كاتێك سه‌ر له بزنه‌كانى ده‌دات ده‌بینێت گوڕگ هه‌مووانى كه‌لوكۆم كردووه.
تەها عیسا، خاوەنی بزنه‌كان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بەیانی کە سەیری بزنەکانی کردووه، ده‌بینێت هه‌ر هه‌شت سه‌ره بزنه‌كه‌ى له لایه‌ن گورگه‌وه خنکێنداون.
وتیشی “تەنها هەشت سەر بزنم هەبوو چەند ساڵێکە بەخێویان دەکەم و ببوونە سەرچاوەی بژێوی ژیانم”.
بە پێی قسەی ئەو ئاژەڵدارە، ئەمساڵ یەکەم حاڵەتی لەوجۆرەیە کە روودەدات لە سنوورەکە و بەپێی قسەی چەند شایەتحاڵێکیش بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ گورگێک بینیوە لە نزیکی ئەو شوێنەی بزنه‌كانى لێ خێنكێندرابوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن