پڕۆژەكان چین؟

وەزارەتی شارەوانی: پارەمان بۆ 10 پڕۆژە لە هەولێر دابین كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت، پارەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت.

وەزارەتەكە ئەمڕؤ دووشەممە 5.8.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و 17%ی داهاتی ئاو، بڕیار لەسەر خەرجكردنی چەند بڕەپارەیەكی درا بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر و دابینكردنی پێداویستیی گرنگ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

بە گوێرەی راگەیاندراوەكە بڕی پارە و پڕۆژەكان ئەمانەن:

1- خەرجكردنی  (89،966،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی بازاڕی هاوچەرخ لە كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

2-خەرجكردنی (27،006،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی پێداویستیی كارەبایی و میكانیكی بۆ دامەزراندنی سیت پەمپ و بۆستەر دەواجن لەگەڵ چاككردنەوەی كارەباییەكانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز1 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.

3-خەرجكردنی (30،000،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.

4-خەرجكردنی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی دووسەرەفەتاح لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

5-خەرجكردنی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی پیرداود لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

6- خەرجكردنی  (14،896،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی سۆلینۆید ڤاڵڤ بۆ چەیك ڤالڤڵی پەمپەكانی وێستگەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە.

7-  خەرجكردنی (62،572،000) بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە كۆتایی شەقامی بازاڕ تاكوو گەڕەكی كۆمەڵگەی ئیداری لە قەزای خەبات.

8-  خەرجكردنی (10،085،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئامادەكردنی شوێن و گواستنەوە و دانانی حاویەی زبڵی ژێر زەوی لە ناوچەی پیشەسازیی باكوورەوە تا بازاڕی سپی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

9- خەرجكردنی (5،829،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی لێدانی كربستۆن بۆ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

10- خەرجكردنی  (86،008،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی قیڕ لە جۆری بایندەر بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی سەنتەری شاری هەولێر.

وەزارەتی شارەوانی لە بارەی فەرمانبەرە گرێبەستەكانی را...

وەزارەتی شارەوانی لە بارەی فەرمانبەرە گرێبەستەكانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە