زانکۆی سەڵاحەدین
هەر پێشکەشکارێک دەیەوێت لە کۆلێژی هونەر بخوێنێت دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە
+964
توانا نەقی
ئەو پێشکەشکارانەی خوازیارن یان دەیانەوێت لە کۆلێژی هونەرەجوانکانی زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بەخوێندن بدەن لە ئەمڕۆوە دەتوانن تاوەکو 16 رۆژی دیکە فۆرم پربکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، ئەو پێشکەشکارانەی خوازیارن بۆ ساڵی 2024 – 2025 درێژە بەخوێندن بدەن لە بەشەکانی شێوەکاری، موزیک، سینەما و شانۆ، لە دەرچوانی پۆلی 12ـە و پەیمانگاکانی هونەرەجوانەکان سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێژ بکەن.
پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن لە ئەمڕۆ 4.8.2024 تاوەکو 20.8.2024 بەردەوام دەبێت.
مەرجە گشتییەکان:
– مەرجی ساڵانی پێشوو بۆ دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگا لادراوە.
-دەرفەت دراوە بە قوتابیانی بەهرەمەندی دەرچووی پەیمانگاکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گشت بەشەکان بە مەرجێک بەهرەدار بن و لە تاقیکردنەوەی چاوپێکەوتنی بەش دەربچن.
-نمرەی وەرگرتن بۆ قوتابیانی ئامادەیی بۆ گشت بەشەکانی کۆلێژ لە 55% کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ئاسایی و تا نمرەی 50% بە شێوەی پاڕاڵێڵ.
-کورسیەکانی سەندیکا بەرز بکرێتەوە بۆ 10 کورسی بۆ هەرسێ بەش.
مەرجە تایبەتەکان بۆ بەشی سینەما و شانۆ:
-دەرچووی (پەیمانگا و ئامادەیی – ناحكومی) وەربگیرێن بە مەرجێک کۆنمرەیان لە 60% کەمتر نەبێت.
-دەرچوانی پەیمانگا لە بەشی شێوەکاری و موزیک دەتوانن پێشکەشی بەشی سینەما و شانۆ بکەن.