"هیچ لەگۆڕێ نییە"
هیچ گەشتێکى فڕۆکەخانەى هەولێر نەوەستێنراوە
964+
وریا فەتاح
گەشتەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر ئاسایین و هیچ گەشتێک نەوەستێنراوە، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەکەش دەڵێت،”هیچ لەگۆڕێ نییە”.
دواى ئەوەى لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاى باشوورى کوردستان وابڵاوکرایەوە، بەهۆى هەڕەشەکانى ئێران بۆسەر ئیسرائیل گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر وەستێنراون، 964 سۆراغى کرد و دەرکەوت گەشتەکان نەوەستینراون.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”گەشتەکان نەوەستێنراون و هەموو شتێک ئاساییە و هیچ لەگۆڕێ نییە”.
بەپێى سۆراغى 964 بۆ گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، لە کاتژمێر 1:0012:00ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 3.8.2024ـەوە، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە 11 گەشت ئەنجامدراون و گەیشتوون، گەشتیکى تر ئەنجامدراوە و تائێستا نەگەیشتووە، تا کاتژمێر 12:00ـى ئەمشەویش، 17 گەشتى دیکە لە فڕۆکەخانەکەوە ئەنجام دەدرێن.
بەهۆى هەڕەشەکانى ئێران بۆسەر ئیسرائیل و دروستبوونى گرژى لە ناوچەکە، لەم دوو رۆژى رابردوودا کەمترین فڕۆکە بە ئاسمانى لوبنان و سووریا و عێراقدا، فڕیوون.
لەم لینکەوە گەشتەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر ببینە.