دیمەنێكی شاری هەولێر. وێنە :964
لە هەولێر
چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا دادەندرێن
964+
ژێوار خدر
بڕیارە چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا لە پارێزگای هەولێر دابندرێن، ئەمەش وادەکات پڕۆسەی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ پیسبوونی ژینگە خێراتر بێت.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، رەزامەندیمان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەرگرتووە بۆ دانانی وێستگەکان، لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە دوای تەواوکردنی رێکارەکان، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەین.
وتیشی، تا ئێستا شوێنی دانانی وێستگەکانمان دیاریی نەکردووە و لەوانەیە یەکێک لە وێستگەکان گەڕۆک بێت و سێیەكەی دیكەش جێگیربن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر روونیشیکردەوە، ئێستا تەنیا یەک وێستگە هەیە لە شاری هەولێر، دانانی ئەو چوار وێستگەیە بە هەوڵی فەرمانگەكەی ئەوانە، هەروەها ههنگاوێكی گرنگه بۆ پێوانهكردنی بڕ و جۆری هۆکارەکانی پیسبوونی ههوا، پڕۆسەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگریکردن لە پیسبوونی هەوا خێراتر دەکات.
رێکخراوە ژینگەییەکان دەیانەوێت ژینگەی هەولێر پاک بکەنەوە
ژینگە
هەولێری پایتەختیان خاوێن کردەوە
لە رۆژانی هەینی و پشووشدا پاڵەوانانی ژینگەپارێز ئیشی خۆیان دەکەن
"شتێکی زۆر ناشیرینە زبڵ لەسەر مردوو فڕێ بدەی"
هەڵمەتێک بۆ خاوێنکردنەوەی گۆڕستانەکانی خورماتوو بەڕێوەچوو
لە دەڤەری شارباژێر
سروشتە جوانەکەی گۆمەقازان بە زبڵ و خاشاک شێوێنراوە
"شۆفڵ لە شوێنی مزگەوت دراوە"