هاوڵاتییه‌ك له‌ناحیه‌ى شه‌مامك:
“ئێوارە بوو كێشه‌مان هه‌بوو به‌ره‌به‌یان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سووتاندم”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ى شه‌مامكى سنوورى هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا سووتا، خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ى دوێنێ ئێواره كێشه‌یان له‌گه‌ڵى هه‌بووه، ئه‌وان سوتاندوویانه.
رووداوه‌كه لە گەرەكی تەعجیلی نوێ له‌م ناحیەیه له كاتژمێر 3:00ـى به‌ره‌به‌یان روویداوه.
ئیبراهیم ساڵح، خاوەنی ئۆتۆمۆبیێلەكە به 964ـى وت، كێشەیان لەگەڵ دراوسێیەكیان هەبووە و سەر لە ئێوارەى دوێنێ ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕ له‌نێوانیان دروست بوبوو.
وتیشی “ئه‌وانن ئۆتۆمۆبیێلەكەمیان سوتاندووه و سبه‌ى پۆلیسی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م، چونكه لە كامێراكانی چاودێری كاتێك سەیارەكە دەسوتێنن تۆماركراوه بەڵام هاردەكان لای ئاساییشە و چاوەڕیی وەڵامی ئەوان دەكەین”.
به‌قسه‌ى ئیبراهیم، جگە لە ساڵیانەی ئۆتۆمۆبیێلەكەى، شەش هەزار دۆلار و پاسپۆرت و فایلی تر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌بووه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناحیه‌كه هیچ تیمێكى به‌رگرى شارستانى لێنیه، لە هەولێرەوە تیمێك گەیشتبووە شوێنی رووداوەكە، به‌ڵام خاوه‌نى ئۆتۆمۆبێل ده‌ڵێت، تا ئه‌وان گه‌یشتن بە تەواوی سووتابوو.
شەوی پێنجشەمەش، رووداوێكی سووتان له هەفتەبازاری شەمامك رووی‌دابوو كه به‌هۆیه‌وه پێنج دوكان سوتان و زیانى مادى زۆرى بۆ خانوه‌نه‌كانیان به‌جێهێشت.
ناحیەی شەمامك 53 گوند و چوار گەرەك له سنووره‌كه‌یه‌تى به‌ڵام تا ئێستا بنكەی بەرگری شارستانی لێ نیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن