رێبوار رەحیم بۆ چلەی بەرزان قادر
“40 رۆژە نەمتوانیوە بەلای تەلەفزیۆنی خاک و کوردساتدا بڕۆم”
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
هاوڕێیانی بەرنامەی بەرنامە بۆ بەرزانی قالەی خەڵوز دڵگرانن و یادەوەرییەکانیان لە چلەی ماتەمینی ئەودا دەگێڕنەوە.
40 رۆژ پێش ئێستا هونەرمەند بەرزان قادر ناسراو بە بەرزانی قالەی خەڵوز بەشێوەیەکی کتوپڕ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش لە چلەی كۆچی دواییدا یادی كرایەوە.
عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە کەسایەتی خاڵە عەبە لە بەرنامەی بەرنامە بۆ 964 وتی، “جێگای بەرزان هەرگیز پڕ نابێتەوە، بڕوای نەبوو بەجێمان بهێڵێت و چارەنووسی بەرنامەی بەرنامەش وازلێبێنن بۆ داهاتوو”
رێبوار رەحیم کە یەکێکی دیكەیە لە ستافی بەرنامەی بەرنامە و هاورێیانی بەرزان، بە 964 وت،40 رۆژە نەمتوانیوە بەلای تەلەفزیۆنی خاک و کوردسات بڕۆم و لە بەرچاوم لاناچێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح