تەقەی لە ماڵێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

964+

ژێوار خدر

لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە کەسێک دەستگیر کراوە کە لە گوندێکی قەزای پێنجوێن تەقەی لە ماڵێک کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتیەک سکاڵای لایان تۆمار کردووە کە کەسێک لە گوندی گۆخڵانی قەزای پێنجوێن تەقەی لە ماڵەکەی کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.

ئێستا تۆمەتبار (م، ر، ش) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 -31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا