ئاکرێ

ژنێک لەلایەن براکەیەوە خنکێنرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى ئاکرێ بڵاوى کردەوە کە ژنێک لەلایەن براکەیەوە خنێنراوە و دواتریش تۆمەتبار خۆى رادەست کردووە.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى ئاکرێ، ئاگادارکراونەوتەوە لە رووداوێکى کوشتن کە لە گەڕەکى مهەتێ لە ناو سەنتەرى ئاکرێ روویداوە و دواى گەیشتنى تیمەکانى بەڵگەو تاوان دەرکەوت کە ژنێکى تەمەن 38 ساڵ خنکێنراوە.

وەک ئەوەى پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس براى ئەو ژنە کە تەمەنى 35 ساڵە، خۆى رادەستى پۆلیسى ئاکرێ کردووە.

پۆلیس ئاشکراشى کردووە، هۆکارى رووداوەکە کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بووە.

بە بڕیارى دادوەر تۆمەتبار راگیراوە و بە مادەى 406 لە یاساى سزادان لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت، تەرمى ژنەکەش رەوانەى پزیشکى دادى دهۆکراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ئەو ژنەی منداڵێکی پارچە پارچە کرد سزای لەسێدارەدانی بۆ...

ئەو ژنەی منداڵێکی پارچە پارچە کرد سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا