کەشوهەوا

جەوەکەی فێنک دەبێت

964+

پەری ساڵح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و کەشوهەوایەکی جێگیری دەبێت و ئاسمان ساماڵە و تۆز و خۆڵیش نییە.

کۆتایی مانگی تەمموزە، کە یەکێکە لە گەرمترین مانگەکانی وەرزی هاوین و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما نزمتریش ببنەوە، کەشناسی هەرێم بۆ سبەی پێنجشەممە دەڵێت، بەگشتی  گەرماکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە سلێمانی و دهۆک و سۆران دادەبەزێت بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024
کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، کەمێک تۆز وخۆڵ

پلەکانی گەرما: 1-2 پلە نزم دەبێتەوە
خێرایى با: لەسەرخۆ و مامناوەند ( 10 – 25 )کم/س
ئاراستەی با: باکورى رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین: ( 8 – 9 ) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 44