خۆی کێشاوە بە دیواری گۆڕستانێکدا
ماتۆڕسوارێک لە خانەقین گیانی لەدەست دا
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
ئەمشەو گەنجێکی ماتۆڕسواری خەڵکی گوندی عالیاوە لە خانەقین بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.
دکتۆر شوان شاکر دارا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، ئەمشەو لە گوندی عالیاوە گەنجێک بە ناوی ( ص.ع.ع ) تەمەن 20 ساڵ بە رووداوێکی هاتوچۆ بە سەختی بریندار بووە و لە نەخؤشخانەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراوە بەڵام لە رێگە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لە شاری بەعقوبەیە و توێکاری و کاری پێویستی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکی دادی بەعقوبەوە و پاشان رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
بەپێی قسەی چەند شایەتحاڵێک، ماتۆڕسوارەکە خۆی کێشاوە بە دیواری گۆڕستانی نێوان عالیاوە و ئیمام عەباس و هیچ کەسێکی لەگەڵ نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی